کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی “Ebenezer” تریلەری نوێی بەرهەمەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا ئەکتەری جیهانی جۆنی دیپ رۆڵ دەگێڕێت.
لە فیلمەکەدا کە لە دەرهێنانی تی وێستە، جۆنی دیپ کەسایەتی ئیبینیزەر سکروج دەگێڕێت کە کەسایەتییەکی ڕەزیلە لە ڕۆمانی “A Christmas Carol”ی تشارلز دیکنز، بەڵام ئەمجارەیان بە دیدگایەکی تاریکتر کە دراما و خەیاڵ و ترس تێکەڵ دەکات.
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی گەشتێکی ترسناکی سکروجە لە شەوی جەژنی لەدایکبووندا، تێیدا رووبەڕووی ڕەفتارەکانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی دەبێتەوە.
بڕیارە ئەم فیلمە لە 13ی تشرینی دووەمی 2026 لە سینەماکان نمایشبکرێت، کە یەکەم بەرهەمی گەورەی هۆڵیوودی جۆنی دیپە دوای بەشداری لە فیلمی “Fantastic Beasts: The Crimes of Grindelwald” لە 2018.

