zagros news agency

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: سبەی شاندێکی باڵا بۆ پرسی پشکی هەرێم دەگاتە بەغدا

 

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس ئاماژەیدا بڕیارە سبەی یەکشەممە (4ی تشرینی یەکەمی 2026)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆببێتەوە.
شاندەکە پێکهاتووە لە:
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران
چەند بەرپرسێکی تری حکومی
ئامانجی سەردانەکە:
گفتوگۆکردنی چڕ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان و چەسپاندنی داواکاری و مافە داراییەکانی هەرێم لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027، کە لە ئێستادا بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرز کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ڕێگەی جێگرەوەمان بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی مەواددی خۆراک دابین کردووە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن

سەڵاح

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: داخرانەوەی گەرووی هورمز جێگەی نائومێدییە

یاسین