zagros news agency

لەسەر بودجەی ۲۰۲۷ پەرلەمان رەخنه لە وەزیری دارایی دەگرێت و بڕیاری بانگکردنی دەدات

 

لێژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاری دا مێوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی بکات تا لە کارنامە و لەپێشینەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ۲۰۲۷ و وادەی ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بکۆڵێتەوە. هاوکات بەهۆی نەبوونی پەیوەندی و ئاگادارنەکردنەوەیان لە ڕەشنووسی یاساکە لێژنەکە رەخنەی توندی ئاراستەی وەزیر کردووە.

باسم ئەلغرابی، ئەندامی لێژنەی دارایی بە ئاژانسی «شەفەق نیوز»ی ڕاگەیاند کە لێژنەکە کۆبووەتەوە و بڕیاری داوە لە خێراترین کاتدا مێوانداریی وەزیری دارایی بکان تا ئاگاداری قەبارەی گشتیی بودجە، داهاتە نەوتی و نەینەوتییەکان، و خەرجییە کارگێڕی و وەبەرهێنانەکان ببن.

ئەلغرابی ڕەخنەی لە وەزیری دارایی گرت کە هاوئاهەنگی لەگەڵ پەرلەمان نەکردووە و ڕایگەیاند: «ئێمە یەک تیمی کارین و پێویستە بە هاوبەشی کار بکەین بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە».

پێشتریش لێژنەی دارایی نیگەرانیی خۆی دەربڕیبوو بەرامبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی پڕۆژەیاساکەی ڕەوانەی ئه‌نجومه‌نی وەزیران کردووە بەبێ ئەوەی راوێژ بە پەرلەمان بکات.

ئەحمەد ئەلساعیدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەلحیکمە ڕایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی، بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە کە بودجەی ۲۰۲۷ ناوەڕۆکێکی جیاواز و ئامانجی نوێی هەیە.

بڕیارە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ۲۰۲۷دا ۱۰۰ هەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست تەرخان بکارێت کە زۆربەیان بۆ دەرچوو کۆنەکان دەبێت و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن.

جەختیشی کردەوە کە تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، لەم یاسایەدا ڕاستەوخۆ دەکرێنە میلاکی هەمیشەیی.

بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی فیدراڵی، پێویست بوو ڕەشنووسی بودجە لە سەرەتای ئەیلوولی ڕابردوودا ڕەوانەی ئه‌نجومه‌نی وەزیران بكرێت، تا لە ۱۵ی تشرینی یەکەمی جۆریدا (ئەم مانگە) بگەڕێنرێتەوە پەرلەمان بۆ دەنگدان.

لێژنەی دارایی بریاری داوە بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و پلان دانان و بەڕێوەبەرە گشتییە پەیوەندیدارەکان بکات؛ هاوکات داوای بەڵگەنامە و زانیاریی پێویستی لە وەزارەتەکانی دارایی، پلان دانان، نەوت، بانک و دیوانی چاودێریی دارایی کردووە تا لە خشتەیەکی کاتیدا دیراسەی پڕۆژەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی شارەوانییه‌كى سه‌ر به‌ جەهەپە دەستگیر كرا و لە بری ئەو قه‌یوم دانرا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

یاسین

لەدوای ڕووخانی ئەسەدەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە

سەڵاح