ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتی د. دڵۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە ڕەوش و ئاستی خزمەتگوزاریی تاقیگەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خسترایە سەر ڕێکخستنەوەی سەرجەم تاقیگەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تاقیگەیییەکان بۆ هاوڵاتییان. ھەروەھا بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی کەم و کوڕییەکانی تاقیگە ڕاوێژکارییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و بنەڕەتی بۆیان، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر بە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر.

