zagros news agency

بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی تاقیگەکان بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتی د. دڵۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە ڕەوش و ئاستی خزمەتگوزاریی تاقیگەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خسترایە سەر ڕێکخستنەوەی سەرجەم تاقیگەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تاقیگەیییەکان بۆ هاوڵاتییان. ھەروەھا بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی کەم و کوڕییەکانی تاقیگە ڕاوێژکارییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و بنەڕەتی بۆیان، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر بە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆ بووه‌وه‌

دڵشاد

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە کوتلەکان بۆ دابەشکردنی ئەندامەکانیان بەسەر لیژنەکاندا

یاسین

زنجیرەیەکی کۆری بە ناوەڕۆکی سەربازی و کۆمێدی دەنگدەداتەوە

ART