کێشەی یاسایی نێوان ئەکتەری ئەمریکی هالی بێری و هاوسەری پێشووی ئۆلیڤییە مارتینێز جارێکی دیکە سەر هەڵدەداتەوە، دوای ئەوەی مارتینێز داوایەکی بەپەلەی پێشکەشی دادگا کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی بەخێوکردنی تاقانەی کوڕەکەیان مەیسۆ، کە تەمەنی 12 ساڵە.
بەپێی بەڵگەنامە دادوەرییەکان کە گۆڤاری “PEOPLE” بڵاوی کردوونەتەوە، مارتینێز تۆمەتی ئەوەی ئاڕاستەی بێری کردووە کە دەستدرێژی جەستەیی کردووەتە سەر کوڕەکەیان لە کاتی دەمەقاڵێیەکدا لە 26ی ئەیلوولی 2026.
ئەو ئەکتەرە فەرەنسییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بێری ڕەفتاری توندی بەرامبەر منداڵەکە ئەنجام داوە و داوای فەرمانی پاراستنی بەپەلەی کردووە.
لە بەرامبەردا، مارینا بیک پارێزەری هالی بێری تۆمەتەکانی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، ئەم تۆمەتانە بە ئەنقەست مامەڵەی زانیاری هەڵەیان پێوە کراوە.
پارێزەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بێری بەردەوام بەخێوکردن و تەندروستی کوڕەکەی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێت.
ئەم جیابوونەوەیە لە 2015 بوو و دادگا لەبارەی مافی بەخێوکردنی منداڵەکەیان بڕیاری کۆتایی دەدات.

