zagros news agency

فابریزۆ ڕۆمانۆ؛ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

لە نوێترین هەواڵی نێو ماڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کرد یانەکە لەگەڵ ئاردا گولەری ئەستێرەی ڕێککەوتووە بەشێوەیەکی یەکلاییکەرەوە و یاریزانەکە ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە،کە تەنها وێنە گرتنی فەرمی ماوە بۆ ڕاگەیاندنی ئەو گرێبەستەی ناوەڕاستکارەکەی مێرێنگی.

بەپێی سەرچاوەکان بێت ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە مووچەکەی زیاد بکات،کە لە ئێستادا 6 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشتەکان دەگاتە 7.6 ملیۆن یۆرۆ،لەگەڵ ئەوەش ماوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2029ەوە دەباتە ساڵی 2031،جگە لەوەش تاکو ئێستا یانەی فەنەربەخچێی یانەی پێشووی گولەر سوودمەندە لەم بابەتە و ڕێژەی سەدا بیستی %20 ئەم گرێبەستە دەبات،کە لەبەندێکی ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید داندراوە.

ئاردا گولەر لەساڵی 2023 پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردوە و لەگەڵ سپی پۆشەکان خاوەنی 30 ئەسیست و 21 گۆڵە،ئەم وەرزەش لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی تیپەکەیە لەنێو یاریگادا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێمباپێ؛بێگومان ئەمساڵ نازناو دەبەینەوە

sarkar

سوپرایزێکی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی

یاسین

داهێنەری پانێنکا ڕەخنەی توند لە دیاز دەگرێت

یاسین