zagros news agency

بە فەرمانی مەسرور بارزانی؛ 11 گەنجی دەستبەسەرکراو لە لیبیا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

 

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی گەڕاندنەوەی 11 گەنجی کوردی دەستبەسەرکراو لە وڵاتی لیبیا کۆتاییان پێهات و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک گەنج لە لیبیا، سەرۆکی حکوومەت ڕاستەوخۆ وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە بە مەبەستی دۆزینەوە و ئازادکردنیان. لە ئێستاشدا مامەڵەی گەڕاندنەوەی 11 لەو هاووڵاتییانە تەواو بووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەوڵەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی چارەنووسی 10 هاووڵاتیی دیکەی دەڤەری ڕاپەڕین، کە ماوەیەکە لەو وڵاتە بێسەروشوێنن.

حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گەنجانە بە مەبەستی کۆچی نایاسایی ڕوویان لە لیبیا کردووە و بەشێکیان ماوەی هەشت مانگ لە بەندیخانەکاندا لە بارودۆخێکی سەختدا بوون و ژیانیان لە مەترسیدا بووە. هاوکات داوا لە گەنجان و خێزانەکانیان دەکرێت بە تەواوی خۆیان لە ڕێگە نایاسایی و پڕ لە مەترسییەکانی کۆچکردن بەدوور بگرن تاوەکو ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و مەترسیی مەرگ نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

یاسین

میوە یان قاوە؛ کامیان بۆ پاشنیوەڕۆ گونجاوترە؟

یاسین