zagros news agency

ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی بانگهێشت دەکات

لێژنەی دارایی پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سبەی مێوانداریی فالح ئەلساری، وەزیری دارایی و کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتەکەی دەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ۲۰۲۷.

ڕیاز ئەلتەمیمی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە مێوانداریکردنی وەزیری دارایی و کادیرانی وەزارەتەکەی لەسەر بانگهێشتی لێژنەی دارایی دەبێت بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی ۲۰۲۷ پێش ئەوەی بە فەرمی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ماددەی ٦۱ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێویستە لێژنەی دارایی لە تەواوی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی بودجە ئاگادار بێت.
ڕوونی کردەوە کە ئامانج لەم دانیشتنە، پرسیکردنە لە وەزیر سەبارەت بە سازوکاری ئامادەکردنی بودجەکە و ڕێژەی گرێبەستەکان، کرێکاران و پلە وەزیفییەکان.

ئەندامەکەی لێژنەی دارایی جەختی کردەوە کە هەندێک کەس لە دەرەوە بە ناوی وەزیرەوە سەبارەت بە بودجە لێدوان دەدەن، بۆیە لێژنەکە بڕیاری داوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ مێوانداریی وەزیر بکات تا لە تەواوی وردەکارییەکان بکۆڵێتەوە.
ئاشکراشی کرد کە لێژنەی دارایی پێشوەختە کارنامەی کۆبوونەوەکە و خشتەی پرسیارە پێشنیارکراوەکانی بۆ مێوانداریکردنەکەی بەیانی ئامادە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێک کشانەوەی “سیادە” لە فراکسیۆنی “نەینەوای یەکگرتوو” ڕادەگەیەنێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

ڕۆژنامەی تلەگراف: هێرشی مووشەکیی ئێران گەورەترین سیستمی بەرگریی تێکشکاند

سەڵاح