سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی خۆی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەربڕی و داوای کرد چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنها لە چوارچێوەی دەستوور و بە گفتوگۆ بێت.
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لێدوانەکانی گوتەبێژی فەرماندەی گشتی لە دژی هەرێمی کوردستان «جێی مەترسی و نیگەرانییە». ڕوونیشیکردەوە کە دەستووری عێراق بە ڕوونی شێواز و ڕێکارەکانی پەیوەندی و دابەشکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی لە نێوان هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ دەستنیشان کردووە.
ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیە:
راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه. ده‌ستوری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان كردووه. بۆیه پێویسته كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا‌و رێزگرتن له گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زه‌برو هێز كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
داوا له حكومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستوریی بۆ كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش به گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان

