zagros news agency

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: ده‌ستمان به‌ چاندنی هه‌زاران دار له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كردووه‌

 

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە 7.10.2026 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، دەستیان بە چاندنی سەدان دار لە جۆری سیسەم و ناروەند، لە شەقامی ٦٠مەتری و ژێر قەڵای هەولێر کرد.

ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی، تا کۆتایی مانگی ١٠ هەزاران دار لە شوێنە جیاوازەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەچێنرێن، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و جوانکاریی شاری هەولێر.بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان جەخت دەکاتەوە کە بە هاوکاری هاوڵاتیان و ڕێکخراو و چالاکانی بواری ژینگە، هەنگاوی زیاتر بۆ فراوانکردنی سەوزایی لە تەواوی شاری هەولێر دەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

یاسین

کارمەندێکی هاتووچۆ 750 ملیۆن دینار دەدزێت

یاسین