ئەمڕۆ بەرەبەیان لەنێو بۆینس ئایرس ساتەوەختی دواین هەنگاوەکانی لیۆنێل مێسی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین،کە لەیاری بەرامبەر هەڵبژاردەی بەنین بەسێ گۆڵی بێوەڵام براوە بوون و دوای یارییەکەش لیۆ لەبەردەمی گەلی وڵاتەکەی لێدوانێکی پێشکەش کرد و بەدڵێکی پڕەوە قسەی بۆ جیهان دەکرد.
مێسی سەبارەت بە یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وتی؛ئەمە ساتێکی سەختە و هەرگیز لەبیرم ناچێت،یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم شەرەفێکی گەورەیە بۆ ماوەیەکی درێژ،کە توانیم سەرکردایەتی بکەم لەهەموو ساتەکاندا شەڕم دەکرد لەپێناوی،بەڵام ئیتر کاتی کۆتاییەکەی هاتووە و زۆر سوپاسی وڵاتەکەم دەکەم.
دەربارەی هاوڕێکانی مێسی وتی؛سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم هاوکارم بوون لە هەڵبژاردەکەم و چانسێکی گەورەم هەبووە توانیم مۆندیال ببەمەوە،کە ئەمە گەورەترین دەستکەوتە بۆمن،ڕاستگۆبم دەبووایە ئەم مۆندیالەش ببەینەوە،بەڵام ئیتر نەمانتوانی و کاریگەری زۆریشی لەسەر دروست کردم،بەڵام هەرگیز هەڵبژاردەکەم جێناهێڵم و هەمیشە لەگەڵیان دەبم و هانیان دەدەم.
“سەرکار ڕێبوار”

