خانمە ئەکتەری ئەمریکی، ئیڤا ماری سانت لە تەمەنی 102 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر کارە هونەرییە بەردەوامەکانی لە بواری سینەما و شانۆ و تەلەڤزیۆندا.
ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم 2026 ئیڤا ماری سانت لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 1924 لە دایکبووە و لە 1946 بەشداریی لە یەکەم بەرنامەی تەلەڤزیۆنیدا کردووە.
ئیڤا ماری سانت لە 1954 بەشداریی لە فیلمی “On the Waterfront” کردووە و توانیویەتی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر بەدەستبهێنێت.
لە 1959 ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ناوداری “North by Northwest” بینیوە.
لەبارەی نهێنی سەرکەوتنەکانی، ئەو ئەکتەرە لەو بڕوایەدا بوو تەنیا ئارامگری و کاری سەخت و کۆڵنەدان هۆکاری سەرەکی پێشکەوتنەکانی بوون لە مەیدانی هونەردا.

