zagros news agency

حووسییەکان هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە یەمەن؛ کوژراو و بریندار هەن

 

سەرچاوە خۆجێی و سەربازییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بۆ سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری تائیز، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی مەدەنیی دیکە بریندار بوون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هێرشەکە بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە وێستگەی سووتەمەنیی “قودسی” لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تائیز کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە و بەشێکی زۆری شاری هەژاندووە. سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

هەمان سەرچاوە گوتیشی، بەهۆی تەقینەوەکەوە وێستگەکە بەتەواوی لە ئاگردا سووتاوە و زیانێکی زۆریش بەر ژمارەیەک خانووی دەوروبەری کەوتووە.

ماڵپەڕی “سێپتەمبەر نێت”ی سەر بە وەزارەتی بەرگریی یەمەنیش بڵاوی کردەوە، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا حووسییەکان ئەنجام دراوە و کۆگاکانی سووتەمەنیی وێستگەکە کراونەتە ئامانج.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، میلیشیا حووسییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بەم هێرشە نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

یاسین

هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەو دووشەقامەی هەولێر قەدەغە کرا

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٦ ملیۆن هاووڵاتیی سووریا پێویستییان بە هاوکاریی مرۆیییە

سەڵاح