zagros news agency

ئەکسیۆس : ئەمریکا خۆی بۆ هێرش ئامادە دەکات

پێنتاگۆن ڕێنمایی بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) داوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەکان لە دژی ئێران، لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترەمپ، هێشتا کاتی هەنگاوی سەربازییەکەی دیاری نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» کە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن ڕۆژنامەنووس باراک راوید بڵاوکرایەوە، ئەم ڕێنماییانە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەرکراون، بەڵام هیچ بڕیارێکی کۆتایی بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان نەدراوە.

سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بە «ئاکسیۆس»یان ڕاگەیاندووە کە ئەگەری هەنگاوی سەربازی لە دژی ئێران پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی کۆنگرێسی ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەر هەیە؛ هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە پێش هەڵبژاردنی ئیسرائیل کە یەک هەفتە پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، ڕووبدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەکان دەتوانێت بریتی بێت لە بۆمبارانێکی بەرفراوانی دامەزراوەکانی وزە، ژێرخانی و شوێنە ناوکییەکانی ئێران.

لە هەمان کاتدا، ئەگەر جەنگ لە ماوەی سێ یان چوار هەفتەی داهاتوودا دەست پێ بکاتەوە، دەتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی هەڵبژاردنی ئەمریکا دابنێت، بە تایبەتی ئەگەر بەرەوپێشچوونی ملمڵانێکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەرپرسیارێک لە پێنتاگۆن لە وەڵامی ئەم زانیارییەدا وتوویەتی ئەرکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەیە هەڵبژاردە سەربازییەکان ئامادە بکات و بۆ سەرۆک پێشکەشی بکات.

هەروەها بەرپرسیارێک لە کۆشکی سپی وتوویەتی هەموو هەڵبژاردەکان هێشتا لەبەردەم ترەمپدان و بە بۆچوونی ئەو بەرپرسیارە، واشنگتن لە بارودۆخێکی بەهێزدا بێت، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هۆرموز و فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران.

پێشتر، گۆڤاری «ئەتلانتیک» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو کە ترەمپ لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی کۆنگرێسدا خەریکی لێکۆڵینەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی خوێندکاران بەهۆی شەڕی غەززە لە زانکۆکانی ئەمریکا فراوانتر دەبێت

سەڵاح

کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند

یاسین

مەسرور بارزانی: نیگەرانم لە شەڕ و پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا

یاسین