کۆمپانیای مێتا لە گەورەترین بازاڕی بەکارهێنەرانیدا لە وڵاتی هیندستان دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی ڕووکارێکی نوێ بۆ بەرنامەی فەیسبووک کە تێیدا لەگەڵ کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە ڕاستەوخۆ ڤیدیۆی کورت و تەواو شاشەی ڕیڵز پیشانی بەکارهێنەران دەدرێت ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە ئامانجییەتی سەرنجی بەکارهێنەران زیاتر بەرەو بینینی ڤیدیۆ ڕابکێشێت دوای ئەوەی بەکارهێنانی کورتە ڤیدیۆکان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد بە پێی شێوازی تاقیکردنەوەکە بەشی نەریتیی پۆستەکان دەگوازرێتەوە بۆ تابێکی جیاواز لە ناو بەرنامەکەدا بەڵام بەکارهێنەران دەتوانن ئەگەر نەیانەوێت ڕێکخستنەکە بگۆڕنەوە بۆ شێوازە کلاسیکییە کۆنەکەی فەیسبووک.

