zagros news agency

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێناسی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندوو هەڵدەگرێت

 

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایسپاردووه بە هەڵگرتنی پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی گوشتی ئاژەڵی زیندوو.

لوما ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران، عەلی ئەلزەیدی، ڕێنمایی داوە بە هەڵگرتنی پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو .

بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی گوشت لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

ئەلموسەوی ئاشکراشی کرد کە ڕێنماییەکەی سەرۆکی حکومەت کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی گوشتی پەلەوەریشی لەخۆگرتووە.

ڕوونی کردەوە کە پرۆسەی هاوردەکردنی پەلەوەر بەپێی میکانیزم و ڕێکاری وا بەڕێوە دەچێت کە هاوكات پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

هەرێمی کوردستان و هەرێمی مۆرسیای ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییە گەشتیارییەکان دەدەن

سەڵاح

لە دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە هاتنى مانگى ڕەمەزان ئەنجامدرا

سەڵاح