لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناوی کاندیدەکانیان بۆ کابینەی نوێی حکوومەت رادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە. بڕیارە ئەم هــەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر کاندیدەکان بدات و سێ وەزارەتی نوێش بۆ کابینەکە زیاد دەکرێن.
د.زیرهك زێباری ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ زاگرۆس گوتی: ” پارتی کاندیدەکانی یەکلا کردووەتەوە و بەنگین رێکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران کاندیدە، هەروەها رێباز حەملانیش بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

