zagros news agency

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: عەلی زەیدی ئەم هەفتەیە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە سعوودییە و کوەیت

 

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس دەڵێت: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا بۆ سعوودییە و کوەیت، دۆسیە ئەمنی، ئابووری و سیاسییەکان تاوتوێ بکات؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەردانە پێشووەکەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە هەڵوەشێندرابووەوە.

ڕیارە لەم هەفتەیەدا و لە ڕێکەوتی 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانێکی فەرمیدا بەرەو سعوودییە بەڕێ بکەوێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان، دۆخی ناوچەکە و کۆمەڵێک دۆسیەی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، هەروەھا بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی لە ریاز، ڕاستەوخۆ سەردانی کوەیتیش بکات. جێگەی باسە، ئەم سەردانە پێشتر بۆ 29ـی تەممووزی ئەمساڵ پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و ئەنجامدانی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و سعوودییە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان ـ کە وەک کاردانەوەیەک بوو بۆ هێرشی درۆنیی سەر دامەزراوەکانی سعوودییە ـ هەڵوەشێندرابووەوە، کەچی ئێستا دوای زنجیرەیەک نێوەندگیری و هەوڵی هێورکردنەوە، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و دەرگای گفتوگۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا دووبارە کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیمس کامیرۆن رەخنە لە فیلمی ئۆپنهایمەر دەگرێت

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور دەكات

یاسین

ئەمبولانسی بە سووتەمەنیی وزەی خۆر پەردەی لەسەر لادرا

سەڵاح