zagros news agency

پەرلەمانتارێک داوای دامەزراندنی دەستەیەکی تایبەت بە خۆراک و دەرمان دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، حامد موسەوی، ئەندامی لێژنەی ئابووری و بازرگانیی پەرلەمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەکی تایبەت بە خۆراک و دەرمانی کرد، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەو رێکارانەی حکوومەت لەم دواییانەدا گرتوونیەتە بەر.

 

موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی رایگەیاند، حکوومەت چەندین رێکاری بۆ پاراستنی ئابووریی وڵات گرتووەتە بەر و پێویستە بە رێکار و یاسای گونجاو پشتیوانییان لێ بکرێت، بەتایبەت بۆ رێگریکردن لە قۆرخکاری و کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک و دەرمان و کەلوپەل.

 

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، موسەوی روونیکردەوە، ئێستا پێویستییەکی زۆر هەیە پێداویستیی راستەقینەی دۆلار و نرخەکان لە رێگەی دامەزراوەیەکی پسپۆڕەوە کۆنترۆڵ بکرێن. ئەو دەستەیەی خۆراک و دەرمان کە پڕۆژەیاساکەی لە پەرلەماندایە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، دەتوانێت ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات.

 

موسەوی داوای لە حکوومەت کرد ئەو دەستەیە دابمەزرێنێت و دەسەڵاتی فراوانی پێ بدات بۆ پشتیوانیکردنی بڕیارە ئابوورییەکان و گەرەنتییکردنی رەوتی ئابووریی وڵات.

 

هاوکات روونیکردەوە، لە رێگەی ئەو دامەزراوەیەوە دەکرێت چەندین بڕگەی پڕۆژەیاساکەی پەرلەمان دەستکاری بکرێن. ئەو بەرپرسە جەختیکردەوە، پێویستە ئەمە بە پشتبەستن بەو پێشنیارانە بێت کە حکوومەت پێشکەشی دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کەسانەی لە بازاڕدا یاری بە نرخەکان دەکەن و ئەوانەی بە مەبەستی قازانجی تایبەت گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار دەقۆزنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

كەسێك لە هەولێر 9 ملیۆن دۆلاری هاولاتیان دەبات

گوران

لالیگا.. سێلتاڤیگۆ خاڵێکی گرنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت

یاسین