لە کاتێکدا جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە بازاڕ و بەنزینخانەکاندا سەری هەڵداوە و بۆتە جێی نیگەرانیی هاووڵاتییان، لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتنە سەر هێڵ و بڕیارە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام بدرێت.
بۆ ئەم مەبەستە، سەرپەرشتیاری دەستەی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی شارەکە کۆبووەوە و لەو دانیشتنە سەرەتاییەدا بڕیار درا کە سبەی سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی پشکنین و کۆمەڵەی بەنزینخانەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەن بەنزینخانەکانی هەولێر کۆببنەوە.
سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس باس دەکات کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دانیشتنە بریتییە لە گفتوگۆکردنی چڕ لەسەر نرخی هەردوو جۆری بەنزینەکە، کەمکردنەوەی جیاوازیی نرخەکان لە بازاڕ و بەنزینخانەکاندا، و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییاندا بێت، بۆ ئەوەی میکانیزمێکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی ناپێویست دابنرێت.

