وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٦ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تایبەت بە دابەشکردنی هاوکارییەکەی تەواو کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، بەفەرمی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان دەکرێت بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەد

