ئەمڕۆ چوارشەممەجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، گەیشتە دیوەخانی شێخ حواس مونیف الحثمی لە پارێزگای کەرکوک.
لەم سەردانەی دکتۆر شاخەوان گفتوگۆ لەگەڵ شێخ و کەسایەتییەكان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گوندی پەڵكانە و گوندەکانی دەوروبەری، و جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و پەیکەری کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی پرسی زەوی و زار بۆ جووتیاران بە ڕێگەی ئاشتیانە و گەڕاندنەوەی مافەکان بۆ خاوەن مافەکانیان و قەرەبووکردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە دەبێت یەکگرتوویی و برایەتی لە نێوان خەڵکی کەرکووکدا بێت پارێزگاری لێبکرێت و سەقامگیری پارێزراو بێت.