zagros news agency

سەرۆکی مەهەپە داوا لە دادگا دەکات دۆسیەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو یەکلایی بکاتەوە

 

سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی،  داوا لە دادگای تورکیا دەکات سەرجەم کاروبارەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیستانبوڵ تەواو بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی بدات.

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، جەهەپە دەیەوێت لەڕێگەی بەکارهێنانی شەقام و بایکۆتکردنەوە، یاخیبوونی ناوخۆیی و گرژیی سیاسی و کۆمەڵایەتی درووست بکات، هەروەها هۆشداریش بە جەهەپە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، نە جەهەپە و نە سەنگەری داگیرکاری “کە جەهەپە بەڕێوەدەبەن” ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.

دەوڵەت باخچەلی ڕەخنەی توندی لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەگرێت و دەڵێت، “ئۆزەل کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و هیچ بەهایەک بۆ شکۆی سیاسی خۆی دانانێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارمتەیەکی ئیسرائیلی بۆ هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە هەولێر؛ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ ڕێکخستنی نرخەکان دەکرێت

یاسین