ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، شارۆخان، نوێترین فیلمی بەناوی “King” لە ڕێکەوتی 24ـی کانوونی یەکەمی 2026 لە دەرەوەی هیندستان نمایش دەکات.
ئەم بەرهەمە گرنگیی تایبەتی هەیە چونکە بۆ یەکەم جارە کچەکەی سوهانا لەگەڵ باوکی لەسەر رووخساری شاشە دەردەکەوێت و بەشداری لەم کارەدا دەکات.
لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ وەک ئبهیشیک باچان و رانی موخرجی و ئەنيل کاپوور و جاکی شروف بەشداری دەکەن، دەرهێنەری فیلمەکەش سيدهارت أناندە.
شارۆخان لەو بڕوایەدایە ئەم بەرهەمە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دۆخی سینەماکان و سەرنجی بینەران لە جیهاندا رادەکێشێت بە شێوەیەک کە ورەی هەواداران بەرز دەکاتەوە.

