zagros news agency

کۆمارییەکان : دەبێت وەزیری جەنگ دەست لە کاربکێشێتەوە

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا، پرسیارگەلێکی نوێی لەبارەی داهاتووی وەزیری جەنگ (بەرگری) پیت هیگسێت هێناوەتە ئاراوە، ئەمەش لە نێوەندی ڕاپۆرتە میدیاییەکاندا کە باس لە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوە یان دوورخستنەوەی دەکەن، هەرچەندە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ جەختی لە مانەوەی ئەو لە پۆستەکەیدا کردووەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا -دوێنێ چوارشەممە- ڕایگەیاند کە هیگسێت لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا دانی بەوەدا نا کە شەڕ لەگەڵ ئێراندا هۆکار بووە لەو زیانە گەورانەی کە کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەمایەدا تووشی بوون.

تۆڕە میدیاییەکە لە زاری سیناتۆری دیموکرات مارک کیلی بڵاویکردەوە کە پێویستە وەزیری جەنگ لە زووترین کاتدا پۆستەکەی بەجێبهێڵێت، و وتیشی: “ئەگەر ترەمپ هیگسێت دوورنەخاتەوە، ئەوا دەبینین کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران چی دەکەن، چونکە وادیارە ئەوانیش دەیانەوێت لایببەن”.

پێشتر تۆماس ماسی، نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کێنتاکی، ٨ ماددەی تۆمەتبارکردنی وەک ئامادەکارییەک بۆ لەکارخستنی هیگسێت پێشکەش کردبوو، لە نێوەندی پێشبینییەکان بۆ ئەنجامدانی دەنگدانێکی نزیک لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دوورخستنەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

یاسین

فوئاد حوسێن و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەکەنەوە

یاسین