هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانتان لە مەترسیی ڕوودانی شۆرتی کارەبا، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە بەتایبەت ئەو شوێنانەی ئاو لێیان کۆبووەتەوە، وەزارەت تیمەکانی سەرپشک کردووە بۆ بڕینی کاتیی کارەبا لە هەر شوێنێک کە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست بکات. دڵنیاتان دەكەینەوە کە تەنیا هۆکاری ئەم بڕینە کاتییە بۆ پاراستنی گیانی ئێوەی ئازیزە و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە و نەمانی مەترسییەکان، دەستبەجێ تەزووی کارەبا دەگەڕێندرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا

