zagros news agency

چەند گەنجێکی کورد سزادران

 

ئەو سێ گەنجە کوردەی لە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و گاڵاتەسەرای لە چامپیۆنزلیگ، چوونە ناو یاریگا و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، بە سێ ساڵ بێبەشکردن سزادران.

بەڵێن عەلی، میران ناسیح و هەڵۆ کاوە کە هەرسێکیان لەدایکبووی دەربەندیخانن و لە بەریتانیا دەژین، رۆژی 28ی مانگی یەکی ئەمساڵ، لە یاریی نێوان هەردوو یانەدا، لە گەڕی کۆتایی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، بەجلوبەرگی کوردییەوە چوونە ناو یاریگاوە و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، بەرلەوەی لەلایەن هێزی ئاسایشپارێزی یاریگاکەوە دەستگیربکرێن و دواتر بەبڕیاری دادوەر ئازاد بکرێن.

ئەو سێ گەنجە، ئەمڕۆ لە شاری مانچێستەر بانگهێشتی بەردەم دادوەر کران و بە پێی یاسای ئاژاوەگێڕیی ئینگلتەرا سزادران.

سزای سێ گەنجەکە، بریتییە لە بێبەشکردنیان لە چوونە نێو یاریگاکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەمە جیا لە پێبژاردنی ماڵی بەبڕی 1250 پاوەند بۆ هەر یەکێکیان کە لەو بڕە پارەیە 162 پاوەندی بۆ پارێزەران بوو، ئەوی دیکەش کە 1088 پاوەند دەکات، سزای دادگاکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلە گەرماکە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

گوران

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

دڵشاد

باڵیۆزی وڵاتان داوایان له حکوومەتی عێراق کرد پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات

یاسین