zagros news agency

ئەنتۆنیۆ باندێراس لە نوێترین فیلمیدا دەبێتە فریادرەسی کۆچبەران

ئەکتەری ئیسپانی ئەنتۆنیۆ باندێراس ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامایی “Mare Nostrum” دەگێڕێت، بە سەرکردایەتی دەرهێنەرە ئەرجەنتینی ماریانۆ کۆهن و گاستن دوبرات، بۆ ئەوەی قەیرانەکانی کۆچبەری مرۆیی لە چوارچێوەیەکی وروژێنەردا پیشان بدەن.

 

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی دێدلاینی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنیۆ باندێراس ڕۆڵی کاپتن ئەلڤارۆ سالسیدۆ دەبینێت کە کەشتییەکی بارهەڵگری گەورە بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ کاڵا لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو کەپ تاون دەگوازێتەوە.

ڕووداوەکان دەگۆڕێن بۆ درامایەکی دەروونی ئاڵۆز کاتێک کەشتییەکە لە ناوەڕاستی گەردەلوولێکی دەریایی قورسدا تووشی بەلەمی بچووک دەبێت کە پڕە لە کۆچبەری ئەفریقایی، کە کاپتن لەبەردەم دوو هەڵبژاردەی سەختدا دەهێڵێتەوە، یان ڕزگارکردنیان یان بەجێهێشتنیان بۆ چارەنووسیان.

 

کاتێک کاپتن بڕیاردەدات لایەنی مرۆیی خۆی نیشان بدات و کۆچبەرەکان هەڵبگرێت، تووشی قەیرانێکی سیاسی و دیپلۆماسی نێودەوڵەتی قورس دەبێت لەدوای ئەوەی وڵاتە ئەوروپییەکان ڕەتدەکەنەوە ڕێگە بە کەشتییەکە بدەن بوەستێت یان باری مرۆیی داببەزێنێت.

 

بڕیارە کاری وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی سەرەکی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا لە ئیسپانیا دەستپێبکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مژدەیەك بۆ قوتابییانی ماستەر و دكتۆرا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی  

سەڵاح

سووریاییه‌كانی نێو کەمپی هۆل دەتوانن بگڕێنەوەی شوێنی خۆیان

سەڵاح