zagros news agency

کۆتا هەواڵ دەربارەی یاری نێوان بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید

ئەمشەو لەگەڕی دوانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگای ڕیاز ئایر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەکات و یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەی خولەکە ئەنجام دەدەن،کە هەردوو تیپ بەوپەڕی هێزەوە خۆیان بۆ ئەو یارییە ئامادە کردوە.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە تیپێکی بەهێز و تۆکمەیە لە لالیگا یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە بە 30،لەکۆی 11 یاری ڕابردوو تەنها یەک دۆڕانی هەیە ئەویش بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بووە،بۆ ئەم یارییەش لەتواناکانی ڕۆدری و ئیسپارت و کۆندێ و ئیریک گارسیا و کرێستینسن و بەرداخچی و دانی ئۆلمۆ بێبەش دەبێ،ئەمەش ئەرکی یانەکە قورس دەکات،بەڵام فلیک ڕاهێنەر بەبێ هیچ دوو دڵیەک بەڵێنی بردنەوەی بە هاندەرانی یانەکەی داوە.

هەرچی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە بۆ ئەم یارییە بەتەواوی پێکهاتەکەی ئامادەیە جگە لە کریستیان ڕۆمێرۆ و کاردۆسۆ بەهۆی پێکانەوە دابڕاون،لەم وەرزەی لالیگا تیپەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و 28 خاڵی هەیە،بۆ ئەم وەرزە ویستی بردنەوەی خولەکەیان هەیە لە ڕکابەری کردنی هەردوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا بەردەوامن،بۆ ئەم یارییەش بەپشت بەستن بەهاندەران و یاریگایان دەیانەوێت بچنە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ساکای بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاری کرد

یاسین

بایرن دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بهێنێتە ریزەکانیەوە

یاسین

ئەی سی میلان بەهرەمەندێکی بەلجیکی گواستەوە

sarkar