ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل ئەندرێس مێسی بەردەوامە لەتۆمار کردنی ڕیکۆرد و مێژووە پڕ شکۆیەکەی لەدونیای تۆپی پێ سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی،بەڵام هێشتا ئەو یاریزانە ناوەستێت لەنوێترین دەستکەوتیدا مێسی بووە براوەی پێڵاوی ئاڵتوونی وەکو گۆڵکاری خولی ئەمریکی،کە بۆ دەووەمین وەرزی بەدوای یەکتری دەبێتە خاوەنی ئەو خەڵاتە.
مێسی وەکو یەکەمین یاریزان لەمێژوودا ئەو خەڵاتە بۆ دوو ساڵی یەک لەدوای یەکتری دەباتەوە،کە ئەم وەرزە بەتۆمار کردنی 26 گۆڵ لە 31 یاری براوە بوو،وەرزی ڕابردووش بە 29 گۆڵ خەڵاتەکەی بردوە،ئەم دەستکەوتەش دەبێتە یەکێکی دیکە لەو دەستکەوتانەی ئەفسانەکە بەبێ هیچ ڕکابەرێک بەدەستی هێناوە.
شایەنی باسە مێسی ئەم وەرزە لەگەڵ ئینتەر مەیامی هەنگاوێکی کەمیان ماوە بۆ بردنەوەی خولی ئەمریکی بۆ دووەمین ساڵ،کە لە قۆناغی پلەی ئۆف یاری دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت جارێکی دیکە لیۆ نازناوەکە بەرز بکاتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

