zagros news agency

لە عێراق رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێران کرا

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، دەسەڵاتدارانی عێراق رێگرییان لە نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە کرد، کە بڕیاربوو بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی چوارقۆڵیی نێودەوڵەتیدا بکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاند، دەسەڵاتداران مۆڵەتی نیشتنەوەیان بە فڕۆکەکە نەداوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەکە ئاراستەکەی گۆڕیوە و بەرەو عەبادان رۆیشتووە. هەڵبژاردەی ئێران بڕیاریداوە بە رێگەی وشکانی بەرەو بەسرە بەڕێ بکەوێت.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، هۆکاری پێنەدانی مۆڵەتی نیشتنەوەکە پەیوەستە بەو سزایانەی لەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران سەپێنراون. شاندی هەڵبژاردەی ئێران لە عەبادانەوە بە رێگەی وشکانی دەگەنە بەسرە.

هەینیی داهاتوو، رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییە چوارقۆڵییە نێودەوڵەتییەکە لە بەسرە بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی عێراق وەک وڵاتی میواندار، ئێران، لوبنان و فەلەستین دەست پێدەکات. جەماوەر چاوەڕێی دەستپێکی یارییەکان دەکەن کە بەسرە میواندارییان دەکات.

هەڵبژاردەی ئێران لە رووی ریزبەندیی جیهانییەوە لە پێشەنگی ئەو هەڵبژاردانەدایە کە بەشدارن، بەوپێیەی لە ریزبەندیی مانگی تشرینی یەکەمی 2026ـی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (FIFA) پلەی 23ـی جیهانی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی

سەڵاح

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

لە سەلاحەددین باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

سەڵاح