zagros news agency

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەرەو چارەسەربوون دەچن؛ هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت

 

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ناسر ئەلتورکی، ئاشکرای کرد کە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ لە ئەنجومەنی وەزیراندا دواخراوە بەهۆی خستنەڕووی هەندێک جیاوازیی سیاسییەوە.

ناسر ئەلتورکی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز ڕوونی کردەوە کە بڕیار بوو ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات، بەڵام پرۆسەی دەنگدانەکە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.

ئاماژەی بەوە دا کە ئەنجومەنی وەزیران لە هەفتەی داهاتوودا، لە یەکێک لە ڕۆژانی شەممە یان سێشەممە، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات و پاشان ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات تاوەکو ڕێکارە یاسایی و تەشریعییەکان تەواو بكرێن.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی جەختی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچن.

پێشبینی ئەوەی کرد کە سەرجەم دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان یەکلا بکرێنەوە و لێکتێگەیشتنی تەواو بەدەست بێت کە ڕێگە بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە خۆش بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی، ڕایگەیاندبوو کە هیچ دانیشتنێک لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا سەبارەت بە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی ٢٠٢٧ ئەنجام نەدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەورووپا: ئێمە ئامادەین بەرگری لە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانمان بکەین

سەڵاح

مەسرور بارزانی: پێشتر بەهۆی ڕێگرییەكان جووتسایدی هەولێر – كۆیە نەكراوە

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆری حکوومی خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کردووە

سەڵاح