zagros news agency

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە بەساڵاچوواندا ئاشکرا دەبن

ئاناستاسیا فرۆلۆڤا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمار، کۆمەڵێک نیشانەی سەرەتایی تووشبوونی بەساڵاچووانی بە نەخۆشیی بیرچوونەوە دەستنیشانکرد، کە لە دیارترینیان لاوازیی بیرەوەریی کورتخایەن، سەختی لە ئاخاوتن و گۆڕانکاری لە رەفتار و کەسایەتیدایە.

فرۆلۆڤا رایگەیاند، لاوازیی بیرەوەریی کورتخایەن بە یەکێک لە یەکەم نیشانە هۆشدارییەکان دادەنرێت، چونکە لەوانەیە کەسەکە بیرەوەریی رووداوەکانی رابردووی بە باشی لە یاد بێت، بەڵام لە بیرهێنانەوەی زانیارییە نوێیەکاندا تووشی سەختی دەبێت و زۆرجار هەمان پرسیار دووبارە دەکاتەوە.

ئەو پسپۆڕە روونیکردەوە، سەختی لە ئاخاوتن نیشانەیەکی دیکەیە؛ نەخۆش لە دەستنیشانکردنی وشەی گونجاو یان داڕشتنی خێرای بیرۆکەکانیدا تووشی ئاستەنگ دەبێت، هەروەها رەنگە لە کاتی قسەکردندا بۆ ماوەیەکی درێژ بوەستێت یان پەنا بۆ بەکارهێنانی وشەی پڕکەرەوە ببات.

فرۆلۆڤا گوتی، کەسی تووشبوو لەوانەیە دەست بە تێگەیشتنی نوکتە و پەندەکان بە شێوەیەکی رووکەشی و وشەیی بکات، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی تێنەگەیشتن و ناکۆکی لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا.

فرۆلۆڤا تیشکی خستە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی یورۆفایتەر بە تورکیای ڕاگرت

یاسین

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیندرا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

یاسین