zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس کێشە و ئاڵۆزییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ ئاشکرا دەکات

 

بەپێی بەدواداچوونێکی وردی ئاژانسی “زاگرۆس”، سەرەڕای هەبوونی ناکۆکییە قووڵەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک ک لەرۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2024 و دوای کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید لە بەغداوە سەریان هەڵداوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بانگهێشتی ئەندامانی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (11ی تشرینی دووەمی 2026) بە مەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ. ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دەهێنرێت کە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن و نوێنەری پێکهاتەکان کۆبووەتەوە و مۆڵەتی هەفتەیەکی پێداون بۆ پرکردنەوەی ئیداریی پۆستی پارێزگار.
لە بارەی هاوکێشە و ڕێککەوتنە ناوخۆییەکانەوە، ئاژانسی زاگرۆس ئاشکرای دەکات کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی پێشووی هۆتێل ڕەشید، کورد پشکی خۆی لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکە تەواو کردووە دوای ئەوەی ڕێبوار تەها بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ پۆستەکەی بەڕێوەبرد؛ بەمەش کورد ئێستا لە دەرەوەی ئەم ململانێیەدا وەستاوە و کێشە سەرەکییەکە کەوتووەتە نێوان عەرەب و تورکمان، بەتایبەت لە نێوان تورکمانی سوننە و شیعە.
دەستنیشانکردنی بژاردەکان لە کاتێکدایە کە بەرەی تورکمانی لەسەر کاندیدێک ڕێککەوتوون تا پۆستەکە لە بەرژەوەندی تورکمان یەکلایی ببێتەوە، و تەنانەت پێشنیازێک هەبووە کە عەرەبێک هەڵبژێردرێت و ڕاستەوخۆ مۆڵەت وەربگرێت تا دەسەڵاتەکان بۆ ماوەی مانگێک و 20 ڕۆژ بدرێنە جێگری دووەمی پارێزگار کە تورکمانە. بەڵام عەرەبەکان لە لایەکەوە ترسیان لەوە هەیە کە تورکمان لە سەری ساڵدا پۆستەکە ڕادەست نەکاتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە قەیس خەزعەلی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کوتلەی عەرەبی داوای کردووە کە لەم دوو مانگەدا تورکمانێکی شیعە پۆستی پارێزگار وەربگرێت. بەهۆی ئەم تێکەڵاوییەی ناکۆکییەکان و ئەگەری بەشدارینەکردنی پێکهاتەی عەرەب، پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ دوابەش و شەو یان بۆ بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە دوابخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

یاسین

کۆریای باشوور فڕۆکەی جەنگی و تیمی دەریاوانێ دەنێرێتە گەرووی هۆرمز

سەڵاح

سووریا هاووڵاتییانی گەڕاوەی لوبنان دەست‌بەسەر دەکات

یاسین