zagros news agency

باوکی زیلان سوپاسی سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان دەکات

باوکی”زیلان دەشتی”، ئەو قوتابییەی زانکۆی سەلاحەددین کە لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا، لە ڕێگەی پەیامێکەوە سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن بۆ هاوبەشیپێکردنی خەمەکانیان.

دەشتی عومەر عوسمان بندیان، باوکی کۆچکردوو لە پەیامێکدا بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەو سەرکردە، بەرپرس، مامۆستا و هاووڵاتییانە دەکات کە بە ئامادەبوونیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەدا، یان لە ڕێگەی تەلەفۆن و پەیامەوە دڵنەواییان پێبەخشیون و ئاماژە بەوە دەکات کە “زیلان شەهیدی ڕێگای زانست و خزمەتکردنی نیشتمان بوو.”

دەقی سوپاسنامەکەی باوکی قوتابییە کۆچکردووەکە:-

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانی بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی بەڕێزیان

ڕێزدار کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناردنی نوێنەری بەڕێزیان و ئاراستەکردنی پەیامی سەرەخۆشیان .

سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و جێگری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ڕاگری کۆلێژی زانست بە ئامادەبوونی بەردەوامیان لە پرسەکەمان

بەرپرسانی حزبی و کارگێڕی و سەربازی و ئەمنی و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ و زانایانی ئایینی و کەسایەتیە کۆمەلایەتی و ئەکادیمیەکان و ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ستاف و پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان لەناوەوە و دەرەوەی ووڵات و خزمان و دۆستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی ئامادەی مەڕاسیمی بە خاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو ( زیلان)ی کچم بوون یاخود بە پەیوەندی تەلەفۆنیان یا پۆست و بڵاوکراوەکانیان لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندین

پەیام و سەرەخۆشیەکانتان دڵفراوانیەکی زۆری پێ بەخشین و لە خەم و کۆستی گەورەی ئێمەتان کەم کردەوە .

لە ناخی دڵمانەوە ئەو پەڕی سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین لوتف و گەورەییتان نواند و منەتبارتان کردین

 

(زیلان) بە تەنها کچی من نەبوو کچی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خەڵکی کوردستانە و شەهیدی ڕێگای زانست و زانیاریە لەپێناو بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەکادیمی بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان

 

لەکۆتایی دا تکاکارم لە یەزدانی بەخشندە (زیلان)ی کچم بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و پاداشتی خێری نزا و هاوخەمیتان بداتەوە و کوردستانمان بپارێزێت .

 

‏‎‏‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجِــعُــونَ

 

باوکی قوتابی کۆچکردووە

دەشتی عومەر عوسمان بندیان

لە جیاتی بنەماڵە

٢٠٢٦/١١/١٥

هەواڵی پەیوەندیدار

دی فانس : نەگەیشتونەتە خالی کۆتایی بەلام نزک بوونەوە هەیە

گوران

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پێشبینیکردنی وەستانی لەناکاوی دڵ

یاسین

دوای چەند مانگێک و بۆ جاری دووەم ئیسرائیل رێگەی دا هاوکاری بگاتە باکوری غەزە

سەڵاح