ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 26.11.2026 بە ئامادەبوونی مەلامستەفا بارزانی و دكتۆر سامان بهرزنجی وهزیری تهندورستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سهنگهر كانهبی بهرپرسی لقی 23 ی قهرهچووغ، ڕێکخراوی «مانا» پەناگەیەکی تایبەتی بۆ سەگە بێلانەکانی لە شاری هەولێر کردەوە.
لە مەراسیمەکەدا، کە سهرۆك شارهوانی و ژمارهیهك له قائیمقام وبهرێوهبهری گشتی و بەرێوەبەرانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان ئامادەبوون .
پەناگایەکە بودجەی پێویستی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابین کراوە، لەسەر ڕووبەرێکی ٥٠ هەزار مەتر دووجا دروست کراوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار سەگی بێلانەی بۆ گواستراوەتەوە. ئەم پڕۆژەیە وەک یەکەم پەناگەی تایبەت بە سەگە بێلانەکان لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگەی چارەسەرکردنی یەکێک لە کێشە هەستیارە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکانی شارەکان. بوونی سەگە بێلانەکان لە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا، لە هەندێک حاڵەتدا بووەتە هۆی ڕوودانی ڕووداوی پەلاماردانی هاوڵاتیان و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و تەندروستی گشتی. بۆیە دروستکردنی ئەم پەناگەیە، تەنها گواستنەوەی سەگە بێلانەکان لە شەقامەکانەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکی دامەزراوەییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی مرۆیی، زانستی و ڕێکخراو.
لهناو پەناگەکەدا، سەگەکان بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پشکنین و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دەدرێت، چارەسەری پزیشکییان بۆ دابین دەکرێت و خۆراک و چاودێریی تەندروستییان پێشکەش دەکرێت؛ ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کۆنترۆڵکردنی ژمارەی سەگە بێلانەکان و پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی هاوڵاتیان.
ئەم پڕۆژەیە لە هەمان کاتدا، نموونەیەکە لە گرنگیدان بە بەها مرۆییەکان، پاراستنی ئاژەڵان و بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە و کۆمەڵگا؛ چونکە شارێکی پێشکەوتوو تەنها بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ناسراو نابێت، بەڵکو بە شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ژیان و هەموو بوونەوەرەکانیش هەڵدەسەنگێندرێت.
کردنەوەی ئەم پەناگەیە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی بەرامبەر مافی ئاژەڵان، بەهێزکردنی کەلتووری میهرەبانی و بەزەیی و پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی هاوڵاتیان بەرامبەر ژینگە و گیانلەبەرەکان.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکە لە گرنگیدان بە پێکهێنانی ژینگەیەکی شارستانی و مرۆڤانە، کە تێیدا پاراستنی ژیانی هەموو گیانلەبەرەکان بە بەشێک لە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.

