ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا یاسایەکی نوێی پەسەند کرد، کە بەپێی یاساکە فرۆشتنی ئەو بووکەڵە و یارییانەی منداڵان کە بە سیستەمی چاتبۆت و ژیریی دەستکرد کار دەکەن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ڕێکخراوی «کۆمۆن سێنس میدیا» (Common Sense Media) لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرای کرد، ئەو یارییە زیرەکانە کێشەی گەورەی سەلامەتییان تێدایە و لە چەندین بارودۆخدا منداڵانیان ڕووبەڕووی ناوەڕۆکی نەشیاو کردووەتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەم جۆرە یارییانە زیانیان بە گەشەی دەروونی و سۆزداریی منداڵان گەیاندووە، چونکە بەبێ بوونی چاودێریی پێویست پەیوەندی لەگەڵ منداڵاندا دروست دەکەن و ئەگەری هەیە زانیاریی مەترسیداریان پێ بدەن.
هەر بۆیە، بەرپرسانی ویلایەتەکە بڕیاریان دا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو بەرهەمانە لە بازاڕەکاندا بکەن، تا ئەو کاتەی دڵنیایی تەواو لە سەلامەتی و پارێزراویی تەکنەلۆژیاکە بۆ منداڵان دەستەبەر دەکرێت.

