zagros news agency

ئەحمەد شەرع ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سووریا دەستنیشان کرد

 

سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع، مەرسوومی ژمارە (٢٠٠)ی ساڵی ٢٠٢٦ی دەرکرد تایبەت بە دامەزراندنی سیاسەتمەداری کورد ئیلهام حەنان ئەحمەد وەک ئەندام لە ئەنجومەنی گەلی سووریا بۆ پڕکردنەوەی کورسییەکی بەتاڵی ئەندامێکی سەربەخۆ، بەمەش ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ٢٠٥ ئەندامەوە بۆ ٢٠٦ ئەندام بەرز بووەوە.

مەرسوومەکە بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ڕاگەیاندنی دەستووری، بەتایبەتی ماددەی (٢٤)، و حوکمەکانی ماددەی (٤٥)ی مەرسوومی ژمارە ١٤٣ دەرکراوە، کە دەقەکەی ئاماژە بەوە دەکات سەرۆک کۆمار جێگرەوەیەک بۆ هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی گەل، جا هەڵبژێردراو بێت یان دامەزراو، لە کاتی مردن، دەستلەکارکێشانەوە یان هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتییەکەی دەستنیشان دەکات.

بەپێی ئەم حوکمانە، سەرۆک کۆمار دیاریکردنی جێگرەوە بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکە دەگرێتە ئەستۆ، بە جۆرێک کە بەردەوامیی کارەکانی ئەنجومەن و دابینکردنی ڕێژەی یاسایی و نوێنەرایەتیی پەرلەمانی مسۆگەر بکات.

ئیلهام ئەحمەد بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتی و سەرکردە سیاسییە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دادەنرێت و پێشتر چەندین پۆستی باڵای سەرکردایەتی لە ئیدارەی خۆسەری هەڵوەشاوە و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)دا بەڕێوە بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکى نوێى دادگاى فیدراڵیی عێراق سوێندى خوارد

سەڵاح

ریپێرت گرینت بە ڕۆڵی رون ویزلی دەگەڕێتەوە سەر شانۆ

ART

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری دەکات

یاسین