zagros news agency

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری نویێ ئێران دیاریکرا

دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی سێزدەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕووداوی کەوتنەخوارەی فڕۆکە گیانی سپارد، وەزارەتی نێوخۆی ئەـوڵاتە ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی حوزەیران هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی ٣٠ی ئایار تا ٣ی حوزەیران بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و ڕۆژی ١٢ی حوزەیران ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور ناوی ئەو بەربژێرانە ڕادەگەیەنێت کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە شیاویان دەزانێت.
سەرەنجام ڕۆژی 28ی حوزەیران هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە دەچێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەرەوە پەسند کرا، پێڤاژۆی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری کابینەی چواردەیەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ دەست پێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

محمد شیاع سوودانی و محه‌ممه‌د بن سەلمان به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردوه‌

سەڵاح

نۆره‌ی چاوپێكه‌وتنی پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

فەرماندەیەكی هێزی ئاسمانیی عێراق لەسەر دۆسیەی خستنە خوارەوەی درۆنێكی توركی لە كەركووك دەستگیر كرا

یاسین