zagros news agency

تورکیا: گرێبەستی هاوردەکردنی گازی ئێران خەریکە کۆتایی دێت

 

وەزیری وزەی تورکیا گوتوویەتی گرێبەستی درێژخایەنی هاوردەکردنی گازی سروشتیی ئەم وڵاتە لە ئێرانەوە لە مانگەکانی داهاتوودا کۆتایی دێت و لەوانەیە هەردوو لا سەبارەت بە درێژکردنەوەی گفتوگۆ بکەن، هەرچەندە هێشتا هیچ دانوستانێک دەستی پێ نەکردووە.
گرێبەستی ئێستا ماوەکەی لە مانگی تەممووزدا بەسەر دەچێت، گواستنەوەی ساڵانەی ٩.٦ ملیار مەتر سێجا گاز لەخۆ دەگرێت، بەڵام لە کرداردا بڕی ڕادەستکراو زۆربەی کات کەمتر بووە.
ئالپ ئەرسەلان بایرەکتار لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماتیک لە ئەنتاڵیادا گوتی: “بەپێی پێشبینییەکانمان، لەوانەیە بۆ ئاسایشی دابینکردنی وزەی تورکیا پێویستیمان بەم بۆڕیی گازە یان لێشاوی گاز لە ئێرانەوە هەبێت. لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە، چونکە وا دیارە لایەنی بەرانبەر سەرقاڵی کێشەی دیکەیە، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئەگەریی گرێبەستەکە گفتوگۆ بکەین.”
وەزیری وزەی تورکیا هەروەها گوتی تورکیا بەدوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی گازی سروشتیی خۆیەوەیە، لەوانە لە ڕێگەی کڕینی گازی شلی ڕووسیاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرێ بنیاتی بو ئاڤاکرنا سەنتەرێ شویشتنا گۆلچیسکا ‌ 60 تەختی ل دهۆکێ هاتە دانان

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ده‌يڤد پێتريۆس كرد

یاسین