zagros news agency

ئه‌مه‌ریكا… فڕۆکەیەکی F-35 تێکشکا

 

فڕۆکەیەکی “F-35″لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ ڕۆژئاوای ئەمریکا تێکشکا کە بەھۆیەوە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بەسەختی برینداربوو.

کۆمپانیای پیشەسازی سەربازیی ئەمریکی “Lockheed Martin” لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە فڕۆکەکە لە ویلایەتی تێکساس هەڵفڕیبوو بەرەو ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەڵام بەر لە تەواوبوونی گەشتەکەی لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ تێکشاوە.

ڕاشیگەیاندووە، تێکشکانەکە لە کاتێکدا بووە کە فڕۆکەکە بە مەبەستی تێکردنی بەنزین لە بنکەی ھێزی ئاسمانی کریت لاند لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ نیشتووەتەوە و دوای تێکردنی بەنزین، فڕۆکەکە ویستوویەتی لە گەشتەکەی بەردەوام بێت بەڵام دوای فڕینی بە ماوەیەکی کەم، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلبوکێرکی لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ تێکشکاوە

باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی ڕووداوەکەوە، فڕۆکەوانەکە بە سەختی برینداربووە کە دواتر لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە ڕاگەیاندراوکەدا، زانیاری لەبارەی ھۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ: بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا دەیان هاوڵاتیی کوژران و برینداربوون

سەڵاح

ئەردۆغان: هەڵمەتی سەربازی بەردەوام دەبێت

یاسین

شەش سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق کوژران

یاسین