zagros news agency

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

 

بە سەرۆکایەتيی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبووەکان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد کۆبوونەوە.

سه‌ره‌تا کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشوو خوێندرایەوە و لەوبارەیەوە ڕێکاری پێویست گیرایە بەر. هەروەها بەرنامەی کاری کۆبوونەوە لە لایەن سکرتێری بۆردوە خرایە ڕوو.

گفتوگۆی پێویست لەسەر خاڵەکانی کۆبوونەوەکە كرا و ڕێکاری پێویست گیرایە بەر بە پێی تایبەتمەندی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێنماییی پزیشکان: چۆن لە هاوینی زۆر گەرمی ئەمساڵدا منداڵانی ساوا لە شەپۆلەکانی گەرما بپارێزین؟

یاسین

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی، چوار کەس لە حەیفا کوژران

یاسین

بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانە وه‌كو به‌خشین بۆ 20 هەزار زیندانی سیاسی و رزگاربووی ئەنفال دابین دەكرێت

سەڵاح