zagros news agency

ئوستورالیا داوای لە هاووڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن

 

حکوومەتی ئوستورالیا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت مەترسیی دەستبەسەرکرانی گەشتیارانی بیانی و ڕفاندنیان بە مەبەستی باج ئەستاندن لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە مەترسییەکی گەورەیە.

ئوستورالیا، داوای لە هاووڵاتیان کردووە سەردانی ئێران نەکەن و ئەگەر سەردانی ئێرانیان کردووە بە زووترین کات ئەم وڵاتە جێ‌بێڵن.

لە هۆشدارییەکەی حکوومەتی ئوستورالیادا ناوچە سنورییەکانی عێراق، ئەفغانستان و پاکستان بە زۆر مەترسیدار وەسف کراون و ئاماژە بەوەش کراوە ئەگەری زۆرە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە ببێتە هۆی داخرانی ئاسمانی ناوچەکە بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکان و هەڵوەشانەوەی گەشتەکان و ئەمەش کێشەیەکی زۆر بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەخوڵقێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

دڵشاد

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئێزیدیا

یاسین

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا دابەزیووە

سەڵاح