سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیارە دووشەممە داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر خشتەکانی بوودجە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بکات، وتیشی، خۆمان بۆ ئهم كۆبوونهوهیه ئامادەکردووە.
دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگهیاند، دوای گەیشتنی خشتەکانی بوودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانهوه بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە لیژنەی دارایی گفتووگۆی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئامادە بکەن و دواتر بێتە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕۆژانە بۆ دەنگدان ئامادەبێت.
باسی لهوهش كرد، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان باش خۆمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافی کورد بکەین و بتوانین مافەکانی کورد تێیدا جێگیر بکرێت، بۆیە داکۆکی لە مافەکانی کورد دەکەین بەتایبەت دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆ ئەوەی مانگانە لەکاتی خۆی بدرێت.
سەبری باسی لەوەشکرد: بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر خشتەکانی بوودجە بدرێت.
KDP.info