zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەرەو قۆناغێکی بەهێزتر دەبەین

 

​لە دەیەمین ساڵیادی “ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نیشتمانیی تورکیا”دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە. بارزانی تێیدا هاوسۆزیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی تورکیا دووپاتکردەوە و ئامادەیی هەولێری نیشاندا بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە.

​نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)، بە فەرمی یادی قوربانیانی ڕووداوەکەی ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ی کردەوە و ڕایگەیاند:​”لە دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نیشتمانیی ١٥ـی تەمووزدا، بەڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو بەرگریکردن لە دیموکراسی و سیستمی دەستووریی تورکیادا بەخت کرد. لەم ڕۆژە یادکردنەوەیەدا، هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی تورکیا ڕادەگەیەنین.”

​سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنە خێرایانەی تورکیا لە ژێر سایەی سەرکردایەتیی ئێستایدا بەدەستی هێناون، و نووسیویەتی: تورکیا لەژێر سەرکردایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا پێگەی خۆی وەک هێزێکی پێشەنگ و کاریگەر لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە، لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، وڵاتەکە گۆڕانکاریی گەورەی لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری، ژێرخان و بەهێزکردنی کاریگەریی نێودەوڵەتیدا بەخۆیەوە بینیوە.

​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپاتکردەوە. ئامانجە سەرەکەییەکانی، کارکردنی هاوبەش لە پێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و حکومەتی تورکیا بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی هاوبەش، بەرز نرخاندنی ئەو پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە بەهێزەی کە لە نێوان هەردوولادا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا ماوەی 50 ڕۆژ بۆ پارەدانی پسوولەی هاوبەشانی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت

گوران

پارێزگاری هه‌ولێر و كۆنسولی ئیمارات … ” خواستى بره‌ودانى زیاتری به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى و هاوبه‌شی دووپات دەكەنەوە “

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان گۆڵبارانی ڤیرۆنای کرد

یاسین