zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 530 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 190 ملیۆن و 855 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 339 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوانی لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی زارێ بۆ فیلم دەکەین

ART

بەشی نوێی “The Lion King” بڵاوکرایەوە

ART

هێلین میرین خەڵاتی “سێسیل بی. دیمیل” وەردەگرێت

ART