zagros news agency

دادگەی لوبنان دانیشتنی دادگاییکردنی فەزل شاکر دوا دەخات

دامەزراوە دادوەرییەکان لە لوبنان بڕیاریان دا دانیشتنی دادگاییکردنی هونەرمەندی لوبنانی فەزل شاکر، کە بڕیار بوو رۆژی سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەبچێت، بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە دوا بخەن، ئەمەش وەک پێشهاتێکی نوێ لە مەلەفی دۆسییەکەی لەبەردەم دادگەی سەربازییدا.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە باس لە تێکچوونی باری تەندروستی ئەو هونەرمەندە دەکرێت لە ناوچەی دەستبەسەرکردنیدا و دەنگۆکان لەبارەی ئەگەری رێگەدان پێی بۆ چارەسەر لە دەرەوەی گرتوخانە زیادیان کردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، دواخستنەکە پێوەندی بە رێوشوێنی رێکخستنی دادگاوە هەیە و دانیشتنی داهاتوو لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە سەرۆکایەتی عەمید وەسیم فەییاز بەڕێوەدەچێت.

راپۆرتە پزیشکییەکان ئاشکرایان کرد، فەزل شاکر بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کێشەی چاوەوە دەناڵێنێت.

محەممەد شاکر، کوڕی هونەرمەندەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای دادپەروەری بۆ باوکی کرد. ئێستا تەنیا چاوەڕوانی دانیشتنەکانی داهاتوو دەکرێت بۆ دیاریکردنی رێڕەوی یاسایی ئەم دۆسییە ئاڵۆزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

گرووپی BTS بەرهەمێکی بەشێوەی دیجیتاڵی بڵاودەکاتەوە

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART