ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان زۆر گەرم و تاقەت پڕوکێنەر دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان زۆر گەرم و تاقەت پڕوکێنەر دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “پێشبینی دەکرێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جەژنی قوربان، شەپۆلێکی دیکەی گەرمای تاقەت پڕوکێنەر و بەتین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و دۆخێکی کەشوهەوای وا دروست دەبێت کە هەست بەگەرمایەکی بێزارکەر دەکەیت بەهۆی بوونی شێ ڕێژەیی و بەرزبوونەوەی لەبەرگە هەوای زەوی.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە لە ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربان زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما لە بەغدا 50 بۆ 52 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکات لەبەر سێبەر و لە هەندێ شارەکانی دیکەی باشووری عێراق پلەکانی گەرما 54 بۆ 55 پلەسیلیزی تێپەڕ دەکات و دەگاتە نیوەی کوڵان.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (کەلار) پلەکانی گەرما لە سێیەم و چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەگاتە 51 بۆ 52 سیلیزی.”

روونیشی کردووەتەوە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەکوو کۆتایی هەفتەی سێیەمی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

كه‌شو هه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن راگەیندرا

یاسین

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات

یاسین