zagros news agency

هه‌ولێر…دەست بە پرۆژەی کۆنکریتکردنی شەقام و هەڵکەندنی بیر بۆ گوندی بنبێرز  كرا

 

ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئابـی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، پرۆژەی کۆنکرێتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی “بن بێرز” بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (926 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی بانکی دووەلی (بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عیراقی) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە، تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ماوەى ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، دەستیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن.

جێگەى باسە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە کۆنکریتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی بەدرێژی (1530) مەتر و بەڕووبەری (10000) مەتر2 و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزانى ئاو و دابەشکردنی تۆڕی ئاو، یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی ئاو و شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان گوندی بن بێرز چارەسەر دەكات و بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێدەچیت دزیی سەدە لە عێراق بگاتە هشت میلیار دۆلار

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

یاسین

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە جەژندا 29 رووداوی ئاگركەوتنەوەمان هەبوو

سەڵاح